ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی خشتەی بودجەی 2025 دەكات

 

پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 دەكات، بەڵام پەرلەمانتاران ڕایدەگەیەنن: “حكوومەت نیوەی بودجەی دەستكاری نەكردووە؛ بە تایبەت بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵانی 2023 و 2024، بۆ ئەمساڵیش هەمان بودجە بۆ وەبەرهێنان تەرخان دەكرێت”.

لە بودجەکەدا، 38 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە پرۆژەكانی قوتابخانە، نەخۆشخانە و ڕێگەوبان، تەرخان كراوە.

هۆی خەرجنەكردنی بودجەی وەبەرهێنان لە 2023 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەگەڕێندرێتەوە گوایە حكوومەت ڕێگری لە خەرجكردن كرد تاوەكوو بانگەشە بەكارنەهێنرێت.

لە ساڵی 2024، بە هۆی نەبوونی نەختینە، نەتوانراوە پارەی پێویست بۆ پرۆژەكان تەرخان بكرێت تاوەکوو بتوانرێت مووچە دابین بكرێت.

محەمەد شییاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردی بناغەی ژمارەیەك پرۆژەی داناوە و  ژمارەیەك پردی لە بەغدا و قوتابخانەیەك لە ناسریە كردەوە، بڕیارەيش 12 هەزار قوتابخانەی نوێ دروست بكرێن.

بەگوێرەی ئەوەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتوویەتی: “زیاتر لە چوار هەزار پرۆژە لەكار خراون. هەروەها بەپێی ئامارێك لە 16 ساڵدا، بە بەهای 300 ملیار دۆلار پارە بۆ پرۆژەی سەر لاپەڕە تەرخان كراوە كە پێیان دەگوترێ ‘پرۆژەی وەهمی'”.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا گۆڵبارانی جۆرجیا کردو بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح: خه‌ڵك هه‌یه‌ پارتی نییه‌ به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بدات

یاسین