zagros news agency

ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر سووریا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر شوێنێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێڵ و خاڵێکی سەبازی لە سووریا.

ئاژانسی ھەواڵیی “سانا” سەربە رژێمی سووریا لە سەرچاوەیەکی سەربازی بڵاویکردووەتەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل لە باکووری لوبنانەوە، ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر شوێنێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێڵ و خاڵێکی سەبازی لە شاری حەسیا سەربە پارێزگای حومس ناوەڕاستی سووریا.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکە، تەنھا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و زیانی گیانیی نەبووە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە ئاکامی ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی مزە لە دیمەشق پایتەختی سووریا، حەوت کەسی مەدەنی کوژران و ١١ی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

راپۆرتێک : ئەمریکا و چین مەترسین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی

گوران

شاندێكی باڵای باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق گەیشتنە هەولێر

سەڵاح

بوومەلەرزە له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان روویدا

یاسین