ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە گوژمه‌ی زیاتر لە 933 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی نوێی خزمەتگوزاری لە 8ی حەسارۆک ده‌ستیپێكرد

 

لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 12ی ئۆکتۆبەری 2024 بە یاوه‌ری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و قائیمقام و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ئەندازیاران، قۆناغێکی نوێی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاریمان لە گەڕەکی 8ی حەسارۆک ڕاگه‌یاند.

ئه‌و قۆناغه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ کاری چینی یەکەمی تێکەڵەی جۆری A بۆ زۆنی B بۆ شەقامەکانی 20م و 30مەتری له كه‌رتی هەشتی حەسارۆک. گوژمەی پڕۆژەکەش 933,990,750دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل: به‌هۆی هێرشەکانی ئێران بنکەیەکی سەربازیی زیانێکی کەمی پێگەیشتووە

سەڵاح

شارەوانیی دهۆک بۆ هاووڵاتییان: بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل

سەڵاح

لۆفتهانزا ڕاگرتنی گەشتی بۆ بەیرووت درێژ کردووە

سەڵاح