ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەریتانیا سزای بەسەر فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا سه‌پاند

ڕۆژی دووشەممە، 14ی مانگی دە لە کاردانەوە بە چالاکییە مەترسیدار و ناسەقامگیرکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل، بەریتانیا سزای بەسەر حەوت کەس و دوو دامەزراوەی سەر بە کۆماری ئیسلامیدا سەپاند.

دەیڤید ڵێمی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا سەرەڕای ئاماژەدان بە چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی ئێران، ڕایگەیاند “دوای هێرشەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستیک، ئێمە لێپرسینەوە لە حکومەتی ئێران دەکەین و ڕێگەخۆشکەرانی ئەم کردەوانەش ئاشکرا دەکەین.”

عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران، حەمید واحیدی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، محەممەد کازمی، بەرپرسی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، عەلی محەممەد نائینی، وتەبێژی سوپای پاسداران چوار لەوکەسانەن کە سزا نوێیەکانی بەریتانیا دەیانگرێتەوە و ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ناو خاکی بەریتانیا و هەروەها هەموو سەروەت و سامانەکانیان لەو وڵاتەدا سڕ دەکریت.

حکومەتی ئەمەریکاش حەوتووی ڕابردوو سزای خستە سەر دەیان کۆمپانیای کەرتی نەوت و پترۆکیمیای ئێران، ئەمەش بۆ بڕینی پارەی ئەو وڵاتە کە وەک ئاماژەی پێدەکەن بۆ “چالاکی ناسەقامگیرکەر” لە ناوچەکەدا خەرج دەکرێن.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: لە هەندێ کاتدا ئەگەرى  بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح

کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەهیدان تەواو بوو و بەم نزیکانە دەکرێتەوە

یاسین

کۆمپانیای ئەپل تایبەتمەندی تۆمارکردنی پەیوەندی زیاد کرد

یاسین