ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای دەکات، دەست بە خەرجکردنی یەکەم مینحەی مانگانەی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “سبەی پێنجشەممە 17ی 10 دەست بە دابەشکردنی مینحەی یەکەم مانگی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “لەسەر فەرمانی جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مینحەکە دەدرێت و مینحەکەش لەسەر خەرجیی وەزارەتی ئەوقافە، بڕەکەی مانگانە 250 هەزار دینارە و هەزار و 500 مامۆستای ئایینیی خۆبەخش لە هەموو شارەکان دەگرێتەوه.”

نەبەز ئیسماعیل ئاشکراشی کرد، ئەو مینحەیەی دابەش دەکرێت هی مانگی نۆیە و مەرجی پێدانی ئەو بڕە پارەیەش ئەوەیە، کە خۆبەخش بێت و هیچ مووچەیەکی لە حکوومەت نەبێت.

وەزارەتی ئەوقاف جەختی کردووەتەوە، کە مینحەکە بۆ مانگەکانی 9، 10و 11و 12ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و هەوڵیش هەیە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێگاچارەی دیکەی یاسایی بۆ مامۆستایانی خۆبەخش بدۆزرێتەوە.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

لێخۆشبوونی قه‌رزی كاره‌با یه‌ك هه‌فته‌ی ماوه‌

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (36)ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

یاسین

سلێمانی.. دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تی دزینی 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیر كران

یاسین