ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. تۆتنهام بە ڕیمۆنتادا سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی وێستهام بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا تۆتنهام توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە وێستهام بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە سەرەتادا وێستهامی میوان توانی گۆڵێک لە خولەکی 18دا لەلایەن یاریزان موحەممەد کۆدۆ تۆماربکات، دوای ئەوە تۆتنهام هەوڵەکانی چڕکردەوە و کولوسڤسکی توانی گۆڵی بەرامبەر لە 38 بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکردوە.

 

لە تایمی دووەم، تۆتنهام بەردەوامبوون لەسەر ئاستەکەیان و توانی سێ گۆڵی تر لە ڕێگەی یاریزانان بیسۆما، ئاڕیولا بەهەڵە لە خۆیان و مین سۆن لە خولەکەکانی 52، 55 و 60 تۆماربکات،

هەروەها ناوبژیوان بە کارتی سوور یاریزان موحەممەد کۆدۆی لە خولەکی 86 کردە دەرەوە و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، بووە خاوەن 13 خاڵ و بەشێوەیێکی کاتی لە پلەی حەوتەمدایە، وێستهامیش تەنیا 8 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

یاسین

وزارەتی بەرگریی تورکیا: ٦٥ چەکداری پەکەکەمان لە هەفتەیەکدا کوشتووە

سەڵاح

مەسرور بارزانی بانگهێشتی كۆنگرەیەكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت

سەڵاح