zagros news agency

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی گەیشتووەتە 714 ملیۆن و 444 هەزار دۆلار.

لەو داهاتە 282 ملیۆن و 144 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 432 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا، 31 ملیۆن و 523 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو.

ئەم بەرهەمە سینەماییە تاوەکو ئێستا لە سینەماکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە نمایش نەکراوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەیت وینسلێت ترسی لە ئەکتەری کۆچکردوو ئالان ریکمان هەبووە

ART

بۆ یەکەمجار کچێکی سعودی بۆ شاجوانی گەردوون بەربژێر دەکرێت

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART