ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە تۆڵەی لەبایرن کردەوە و شکستی پێهێنا

لە یارییەکانی خولی سێیەمی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشەلۆنە میوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بایرن بهێنێت.

 

هەر لەگەڵ دەستپێکی تایمی یەکەم و لە خولەکی یەکەمدا بارسای خاوەن یاریگا زەبری خۆی وەشاند و رافینیا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای تێپەڕبوونی چەند هێرشێکی هەردوو یانە، یاریزان هاری کەین لە خولەکی 18 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە،

هەوڵەکان بەردەوامبوون و بارسای خاوەن یاریگا توانی دوو گۆڵی دیکە لە خولەکەکانی 36 و 45 لەلایەن لیڤا و رافینیا تۆمار کردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا بایرن باشتر گەڕایەوە و فشارەکانی چڕکردەوە لەپێناو تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام بەرشەلۆنە هەرزوو میوانەکەی بێهیواکرد کاتێک رافینیا گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی لە خولەکی 56 تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و بایرنیش تەنیا سێ خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

یاسین

سعودیە حاجیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەردەکات

سەڵاح