zagros news agency

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە (ئاشتی کۆچەر ) دەکات

بۆ هەڤاڵی بەڕێز ( ئاشتی کۆچەر)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان                                          ٢ی ئەیلوولی ۲۰۲٦

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخەکانی نەوت لە ئاستە بەرزەکاندا جێگیر بوون

سەڵاح

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گەیشتە هەولێر

سەڵاح

تیروپشك بۆ كارمەندانی ناوەندەكانی دەنگدان دەكرێت

دڵشاد