پەیمانگەیەکی ئەمەریکایی هۆشداری دەدات ئەگەر ئێران پشکنرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەربکات، هەمان چارەنووسی عێراقی دەبێت.
پەیمانگەی کارنەگیی ئەمەریکایی بڵاوی کردەوە، تاکە دوو وڵات رێککەوتننامەی زیادنەکردنی چەکی ئەتۆمییان پێشێلکردووە، عێراق و کۆریای باکوورن. ئەمەش بووە هۆکارێک ئەمریکا لە ساڵی 2003 هێرش بکاتەسەر رژێمی پێشووی عێراق.
ئەم پەیمانگایە هۆشداری ئەمەشی دا، ئەگەر ئێران هاوشێوەی سەددام حوسێن، پشکنرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەربکات، هەمان چارەنووسی عێراقی دەبێت.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو