zagros news agency

خەمیس خەنجەر دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی سیادە راگەیاند

 

خەمیس خەنجەر ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی سیادەی سوننەكان راگەیاند، پارتەكەش رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكە كردووە.

خەمیس خەنجەر رایگەیاند كە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكی پارتی سیادە پێشكەش كردووە.

لەلایەكی تریشەوە بەپێی نووسراوێك كە عەلی سەیفەدین سەعدوون ئەمینداری گشتیی پارتی سیادە واژۆی لەسەر كردووە و ئاراستەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كراوە، تێیدا هاتووە كە خەمیس فەرحان عەلی (خەمیس خەنجەر) لە سەرۆكایەتی پارتی سیادە دوورخراوەتەوە.

بەپێی نووسراوەكە، دوای ئەوەی خەمیس خەنجەر لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری داواكراوە، داوای دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی سیادە پێشكەش كردووە و داواكەشی قبووڵكراوە.

جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئێستا خەمیس خەنجەر هیچ پەیوەندییەكی بە پارتی سیادە نەماوە و لە پۆستەكەی وەك سەرۆكی پارت نەماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی عێراق دواخرا

سەڵاح

تاڵیبان: لە کاتی گونجاودا وەڵامی پاکستان دەدەینەوە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین