ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و تيمانه‌ى كۆمسيۆن كرد كه‌ سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان كرد و سه‌ركه‌وتووانه‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان به‌ڕێوه‌ برد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و كارى كۆمسيۆن و بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق دووپات كرده‌وه‌ و ستايشى خزمه‌ت و ماندووبوونيانى له‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كرد. هه‌روه‌ها داكۆكیى له‌وه‌‌ كرده‌وه‌‌ كه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ بوو.

به‌ڕێزيان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامى ڕۆڵ و په‌رۆشى و دڵسۆزى و هاريكاريى كۆمسيۆن بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش، به‌گه‌رمى ده‌‌ستخۆشیى لێ كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

لاى خۆيانه‌وه‌ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌و‌تنى هه‌ڵبژاردنيان له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان كرد و ستايشى ته‌واوى پرۆسه‌كه‌يان كرد، كه‌ هه‌ر له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ تا به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدان، پرۆسه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ شێوه‌يه‌ك کە جارى يه‌كه‌مه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هيچ تانه‌يه‌كى سوور له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆمار نادرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆمبێكی چێندراو له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه‌)ی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

یاسین

بڕیاری دەستگیرکردن بەشار ئەسەد پشتڕاست كرایه‌وه‌

سەڵاح

گەشتی هەموو فڕۆکەخانەکانی ئێران وەستاوە

یاسین