zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئیمپۆلی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا ئینتەری میوان توانی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە خاوەن یاریگا و هاندەر بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، هەروەها ناوبژیوانی یارییەکە لە خولەکی 31دا سابای یاریزانی ئیمپۆلی بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا و ئەو تایمەش بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی ئینتەر باشتر گەڕانەوە و توانیان سوود لە کارتە سوورە وەرگرن و سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی 50، 67 و 79 لە ڕێگەی یاریزانان فراتیسی دوو گۆڵ و لاوتارۆ مارتینێز تۆماربکەن.

 

بەم سەرکەوتنە، ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت، ئیمپۆلیش لە پلەی 11 دایە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێکخراوی مافی مرۆڤ داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەکات

سەڵاح

پێشانگەهەکا وێنەیان بو زاروکێن تووشبوویی ب تەلاسیمایێ هاتە ڤەکرن

سەڵاح

کاندیدێکی پارتی: ئەرکی ئێمە خزمەت کردنی هاوڵاتیانه و پاراستنی سەقامگيرى کوردستانە

سەڵاح