zagros news agency

جامی کاراباو.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە درێژەی یارییەکانی جامی کاراباو، یانەی برایتون میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە برایتون بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم هەرچەندە کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای لیڤەر بوو، بەڵام دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتر ئەو تایمە بەبێ هیچ گۆڵێک تەواوبوو.

 

لەگەڵ دەستپێکی تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46 یاریزان گاپکۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 63دا هەمان یاریزان جارێکی تر توانی تۆڕی گۆڵی یانەی برایتون بهەژێنێت،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا،

ئەوەبوو لویس دیاز گۆڵێکی تری بۆ لیڤەر تۆمارکرد و برایتونیش دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان سیمۆن و تاریق لە خولەکەکانی 81 و 90 تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول گەیشتە قۆناغی داهاتوو و برایتونیش ماڵئاوایکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

سەڵاح

45عەمرەکار لە سعودیە گیانیان لەدەستدا

یاسین

سەرۆکی حکومەتی کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەردەکات

سەڵاح