zagros news agency

سوودانی بانگهێشتی لوتکەی عەرەبی ئیسلامی لە سعوودیە کرا

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتی فەرمی لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود، پێگەیشت، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی ئیسلامی کە لە ڕیاز سەبارەت بە پێشهاتەکانی دۆخی غەززە و لوبنان بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “عەبدولعەزیز ئەلشەمەری، بالیۆزی سعوودیە لە بەغدا، بانگهێشتنامەکەی گەیاندووەتە سوودانی”.
لە میانی دیدارەکەدا، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئابووریدا تاوتوێ دەکرێت، جەختیش لەسەر هەماهەنگی هەڵوێستەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا کرایەوە، بە شێوەیەک کە سوودی هەبێت بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی هەولێر بەتوندی سزا درا

یاسین

کۆمپانیای شاومی یەکەمین مۆبایلی MIX Flip نمایش کرد

یاسین

ئەپیکور و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بانگهێشتی بەغدا دەکرێن

یاسین