zagros news agency

ئەنچیلۆتی: نامەوێت باسی تۆپی پێ بکەم

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، دڵتەنگی خۆی دەربڕی لەسەر لافاوەکەی ڤالێنسیا، لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ناساندنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیپەکەی لەگەڵ میلانی میوان، کە بڕیارە سبەی سێشەممە، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت.
ئەنچیلۆتی وتی: هەفتەیەک پڕ بووە لە کارەسات، هەست بە دڵتەنگی دەکەین ئێمە زۆر نزیکین لە ڤالێنسیا و هەموو شارە زیانلێکەوتووەکان، هیوادارم بەم زووانە کێشەکە چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، قسەکردن لەسەر تۆپی پێ ئاڵۆزە، ئێمە بەشێکین لەم وڵاتە، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر دەبێت، لەبەر ڕێزگرتن لە هەموو لایەک هەوڵدەدەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە تا دەتوانم سادە بکەم، چونکە هیچ ئارەزووی قسەکردنم نییە سەبارەت بە تۆپی پێ”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمی… گریزمان وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

یاسین

ئاربێلوا؛ئەو شتانەی باس دەکرێن لەسەر ژووری جل گۆڕین ڕاست نین

sarkar

تیروپشکی قۆناغی دووەمی جامی عێراق ڕاکێشرا

یاسین