له ئه‌مریكا چوار ساڵ جارێك، یه‌كه‌م سێشه‌ممه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه ده‌چیت و ئه‌وه‌ش بووه‌ته نه‌ریتێك و له‌نێو ده‌ستووری ئه‌مریكاشدا هاتووه.
ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م سێشه‌ممه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 180 ساڵ پێش ئێستا و ئه‌وكات ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته 34 ڕۆژیان له پێش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن و ده‌بوو تاكوو یه‌كه‌م چوارشه‌ممه‌ی مانگی كانونی دووه‌م ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بووه كێشه، پاشان كۆنگرێسی ئه‌مریكا كاتێكی جێگیریان دیاری كرد بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا.
له‌سه‌ره‌تادا ڕۆژانی هه‌ڵبژاردن له ویلایه‌تێكه‌وه بۆ ویلایه‌تێكی دیكه جیاواز بوو، به‌ڵام له ساڵی 1845 یاسایه‌ك ده‌رچوو بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌ك ڕۆژدا هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریكا بكرێت، ئه‌وكات به‌شی زۆری ئه‌مریكییه‌كان كاری كشتوكاڵییان ده‌كرد و ئه‌مریكا بۆ ئابورییه‌كه‌ی پشتیی زیاتری به كشتوكاڵ ده‌به‌ست و ڕۆژانی چوارشه‌ممه په‌یوه‌ست بوو به كاری جووتیاران و به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان و له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌داشدا ئۆتۆمبێل كه‌م بووه و ئاسان نه‌بووه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر بڕۆن و كه‌شوهه‌واش له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م تا ڕاده‌یه‌ك گونجاوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن.
بۆیه زانكۆی جۆرج تاون ڕوونی كرده‌وه، كه له ساڵی 1875ه‌وه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له یه‌كه‌م سێشه‌ممه‌ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت.
پێیان وابووه كه هه‌ڵبژاردن له وه‌رزی هاوین و به‌هاردا نه‌كرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و كاتانه‌دا جووتیاران سه‌رقاڵی كار ده‌بن، بۆیه پایزیان به گونجاو زانیوه و یه‌كه‌م سێشه‌ممه‌ی تشرینی دووه‌میان پی باش بووه بۆ به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان.