zagros news agency

بەم زووانە دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

بڕیارە بەم زووانە بانکی ناوەندیی عێراق دەست بکات بە خەرجکردنی دۆلاری ئەمریکی بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، و ڕێکارەکانی ئەو پرۆسەیەش لە قۆناغی کۆتاییدان.

عەلی شێخ خالص بەرزنجی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن و حوکمڕانی لە پەرلەمان رایگەیاند: “بەپێی بەدواداچوونەکانمان، بانکی ناوەندیی عێراق بەم زووانە بڕیاری پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەردەکات و ئامادەکاری و ڕێکارەکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردن.”

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەکە بەپێی ڕێنمایی و میکانیزمەکانی بانکی ناوەندی دەبێت، بەمەش هاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق، لەمەودوا گەشتیارانی فڕۆکەخانەی هەولێریش دەتوانن پێش گەشتکردنیان پشکی دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٣٣)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان

دڵشاد

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

نانسی عەجرەم ئاهەنگێک لە ئیستەنبوڵ سازدەکات

ART