zagros news agency

زاخۆ… لە رووداوێکی تەقەکردن دا دووکەس برینداربوون

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رایگەیاند، کە لە نزیک بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی لە گەرەکی بێدارێ تەقە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا، لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون فەەمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتباران دەرچووە.

ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە ٦ی٣ی٢٠٢٤ لە نزیک بەرێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی لە گەرەکی بێدارێ تەقە لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (توێتا پیک ئاب) بە چەکی دەمانچە لە ئۆتۆمبێلی جۆری (ئۆپل ئۆمیگا) کرد، لە ئەمجامدا دوو کەس لە ناو ئۆتۆمبێلی( ئۆپل ئۆمیگا)دا بریندار بوون.

ھەروەھا ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەست بەجێ پۆلیسی بنکەی بێدارێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، هەردووک بری دارەکە رەوانەی نەخۆشخانە فریاکەووتنی زاخۆ کران، لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە بە بریاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران بە پێی بەندی (٤٠٥) دەرکرا.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە سێ هەزار قوتابی لە تەل‌تەمر لە خوێندن جێ ماون

سەڵاح

پێنجەمین فيستیڤاڵی “هەولێر” بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی کرایەوە سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

ڕاگه‌یه‌ندراوێك لە وەزارەتی کارەباوە

یاسین