zagros news agency

ئاسایشی هەولێر: دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری هەولێر بیستران، مەشقی سەربازی بوون و مەترسی نییە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر، هاووڵاتییان و دانیشتووانی سنووری پارێزگاکە دڵنیا دەکاتەوە لەبارەی ئەو دەنگانەی ئەمڕۆ بیستراون و ڕایدەگەیەنێت، هۆکارەکەی مەشق و چالاکیی سەربازی بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە: “دەنگی ئەو تەقینەوانەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری پارێزگای هەولێر بیستراون، پەیوەست بووە بە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی.”

ئاسایشی هەولێر جەختیشی کردووەتەوە کە ئەو دەنگانە هیچ جێگەی مەترسی و نیگەرانی نین و هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە بارودۆخەکە ئارامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کامالا هاریس: کارنامەی ترەمپ بەرژەوەندیی خەڵک پشتگوێ دەخات

یاسین

ڕاپۆرتەری مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر تیرۆرکردنی دوو سەربازی پێشووی ئەفغانی کرد

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت

دڵشاد