zagros news agency

زەوی بەسەر خانەنشینانیش دابەش دەكرێت

 

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە دابەشكردنی زەوی خانەنشینانیش دەگرێتەوە و دەتوانن هەفتەی داهاتوو فۆڕم پڕ بكەنەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (28/7/2024) دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.

راشیگەیاند:  فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون.

هەروەها رایگەیاند: تەنها ئەو خانەنشینانەش دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بەردەوامە لە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی

یاسین

دێ بینە بەڕەڤانەكێ سەر سەختێ پاراستنا بەرژەوەندیێن خەلكی

سەڵاح

لە هەولێر20 قوتابخانە نۆژەن دەكرێتەوەو چەندین قوتابخانەی دیكەش دروستدەكرێت

سەڵاح