ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیا لە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانن

ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانیی خۆیان لە چالاکیی ئەتۆمیی ئێران دەربڕی و ڕایانگەیاند ئەم پرۆگرامە هیچ چەشنە ئاشتیخوازییەکی پێوە دیار نیە.
رووسیاش دوای ئاماژەکردن بە دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێراند ڕایگەیاند لە پەرەپێدانی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانە.
ڕادەی پابەندبوونی ئێران بەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریی دەکات، بابەتی سێهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەستەڵاتدارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننا بوو.
لۆرا هولگیت نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گوتی: پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لە سەدا ٦٠بوەستێنیت.
زێدە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران لەم دواییانەدا کەوتووەتە بەر ڕەخنەی توندی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و تەنانەت ڕووسیای نزیک لە ئێرانیشی نیگەران کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیندانەکانی ئیسرائیل پڕ بووە لە دەستگیرکراوانی فەڵەستینی

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری قەرەبوو دەکرێنەوە

یاسین