zagros news agency

٥ کەس لە شاری باتمان دەست‌بەسەر کران

ئاژانسیی فەرمیی تورکیا رایگەیاند، 5 هاووڵاتیی خەڵکی باتمانی باکووری کوردستان دوای دەستگیرکرانیان لە خۆپیشاندانان و پاش تەواوبوونی کارەکانیان لە پۆلیس، بەندکران.
مێدیای تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەم پێنج کەسە تۆمەتی بەرد تێگرتن و بەکارهێنانی مۆلۆتۆفیان بەسەردا ساغ بووەتەوە و هاوکات بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی نایاسایی تۆمەتبارن.
دوای ئەوەی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا قەییومی بەسەر شارەوانیی شارۆچکەی خەلفەتی، گەورەشارەوانیی مێردین و شارەوانی باتمان سەپاندبوو، خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 4ـی مانگی ڕابردووەوە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان : چارەسەرکردنی پرسەکان ئاراستەیەکی دروستیان وەرگرتووە و چاوەڕوانی ئەنجامی ئەرێنی دەکەین

یاسین

‎ئاماری قوربانییانی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس: زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆری حکوومی خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار کردووە

سەڵاح