zagros news agency

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

بۆ ماڵباتی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (عومەر خدر خدر) ئەندامی پێشووی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، کادیری دڵسۆز و تێکۆشەر، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(عومەر خدر خدر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین دڵنەوایی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲ ی حوزەیرانی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٢٥ هەزار پەنابەری سووری لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی سه‌رۆك ترەمپ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

یاسین

ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی هەڵپەسارد و کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێ کەوتەوە

یاسین