ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نازم هه‌ركی: سه‌رژمێری بۆ ناوچه‌ كوردستانییەكان گرنگە

 

به‌رپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال رایگەیاند، کە ئاگاداری هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی شنگالمان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده ‌بن بۆ رۆژی سه‌رژمێری و ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ زۆر گرنگه‌.

نازم هه‌ركی، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئاگاداری هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی شنگالمان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده ‌بن بۆ رۆژی سه‌رژمێری و ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر قه‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌وه‌ بنه‌مایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ جاری داهاتوو سه‌رژمێری یان راپرسیی ماده‌ی ١٤٠ ببێته‌ بنه‌مایه‌كی باش بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت.

هەروەها نازم هه‌ركی، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئه‌وه‌ی گرنگه‌، ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی شنگال پێش ٢٠ی مانگ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شنگال، یان لێره‌ په‌یوه‌ندی به ‌تیمه‌كانی سه‌رژمیرییەوە بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێنوێنیییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، چونكه‌ ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ له ‌رووی ئابووری و جوگرافییشه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ ئایینده‌ی گه‌لی كوردستان و‌ ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌ك بۆ داهاتووی راپرسییه‌كانی ماده‌ی ١٤٠

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێرەوە

یاسین

کونسوڵخانەی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح