zagros news agency

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

 

بەڕێز دڵشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/24، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.

سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونیکردەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە بارەی مووچەوە ئەنجام دەدرێت

دڵشاد

وەزارەتی ناوخۆ: حکومەتی هەرێم مافی خۆیەتی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر

سەڵاح

حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی سلێمانی دێنێت

یاسین