ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیژنه‌ی ئاسایشی پەرلمانی عێراق: ئەمریکا لە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەرپرسیارە

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریئ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئیسرائیل به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت.
یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر له‌لیژنه‌ی ئاسایشی په‌رله‌مان له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی بەغدا، دەستدرێژییەکی دیکەیە، به‌جۆرێك ئاسمانی عێراق لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پارێزراوە و ده‌بێت به‌رپرسیاریەتیی هەر هێرشێکیش لە ئەستۆ بگرێت.
ئه‌سكه‌نده‌ر جەختیشی لەوە کردووەته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی، ئەمه‌ریکا پابەندكراوه‌ پشتیوانی بەغدا بکات و ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات بپارێزێت.
ئەم پەرلەمانتارە دەڵێت: له‌حاڵه‌تی بێده‌نگیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هێرشی ئیسرائیل په‌یامێكی نه‌رێنیی ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان تێكده‌دات، چونكه‌ به‌لای عێراقییه‌كانه‌وه‌ سه‌روه‌ری وڵات هێڵی سووره‌ و گشت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ پاراستنی گونجاو ده‌گیرێنه‌به‌ر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : سبەی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان دەدەین

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین