ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆشیار زێباری: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگە بۆ پرۆسەی دیموکراسیمان

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، بۆیە ڕۆژێکی زۆر گرنگە بۆ پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: “ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگ و مێژووییە بۆ پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پەرلەمانتاران سوێندنی یاسایی دەخۆن، بۆیە پێویستە ئەم هەلە لە دەست نەدەین و کۆبوونەوەکە بە باشی و بێ کێشە بەڕێوە بچێت.

زێباری دەشڵێت: ناوچەکە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و زۆر کێشە هەن، بەڵام نابێت ببێتە هۆی ئەوەی پرۆسەی دیموکراسی بۆ بەرژەوەندی کەسی و حزبی بەکار بهێندرێت و بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان برخێتە ژێر مەترسییەوە. جەختی لەوە کردەوە،  با بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، 14 یاریگا لە هەولێر نۆژەندەکرێتەوە

سەڵاح

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرا كرا

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

سەڵاح