ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان دەکات

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

لە یادی حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا،  گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان دەکەم. ڕۆڵی گرنگی لە به‌ره‌وپێشبردنی کۆمەڵگه‌ و بەهێزکردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری بەرز دەنرخێنم. یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان، لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٥٢، هێمای خەباتی نیشتمانی و کاری بەردەوام بووە بۆ به‌دیهێنانی مافەکانی ئافره‌تان و به‌هێزکردنی پێگەیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.

لە ماوەی خه‌باتی دوور و درێژیدا،  یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان سەلماندوویه‌تی کە هاوبەشێکی سەرەکییه‌ لە گەشەپێدانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا. هەمیشە سەرچاوەی هێز و داهێنان بووه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ مافه‌کان و مسۆگه‌رکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئافره‌تانی کوردستان.

لەم یاده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ ڕه‌نج و قوربانیدانی ئافره‌تان و ڕۆڵی یەکێتیی ئافره‌تانی کوردستان بەبیر ده‌هێنینەوە و پشتگیریی تەواومان بۆ کار و هەوڵەکانی لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافره‌تان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووتردا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری، دووپات دەکەینەوە.

سڵاو له‌ ته‌واوی ئافره‌تان و دایکان و خوشکانی کوردستان که‌ دڵسۆزانه‌ خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن. با ئەم یادە هاندەرێک بێت بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئافره‌تان و بەدیهێنانی ته‌واوی ماف و خواستەکانیان.

 

نێچیرڤان بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١/١٢/٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئوردن هەوڵێکی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەكات

دڵشاد

پەیامی پیرۆبایی لێژنەی ناوچەی ڕێباز بۆ ئاژاسی ھەواڵی زاگرۆس

دڵشاد