zagros news agency

قاوەچی: داواکارین لایەنەکان بەدەم پەیامەکەی سەرۆک بارزانیەوە بچن

جێگری پارتی چاکسازی تورکمان دەڵێت: لە ژێر ڕۆشنایی پەیامی سەرۆک بارزانی، ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانە بە هەستی بەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمی کوردستان بکەن و بەرژەوەندیی گشتیی گەل لە سەر هەموو بەرژەوەندییە تایبەتەکانەوە دابنێن.

مونا قاوەچی، لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە جەقبەستووێتی و دواکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بێت و هەموو لایەنەکان بە ڕۆحی نیشتمانی و هاوکاری، بۆ چارەسەری کێشەکان و بەهێزکردنی دامەزراوە دەستوری و دیموکراتییەکان کار بکەن.

ئەوەش دەخاتەروویەکڕیزی نیشتمانی، ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل و پاراستنی سەقامگیری هەرێم، پێویستییەکی سەرەکیی ئەم قۆناغەی ئێستایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیكەی 200 دۆنم گەنمی جوتیاران سوتا

گوران

ئاسایشی هەولێر (کەیفی زراری) دەستگیر دەکات

یاسین

هۆشدارییەک لە شارەوانی هەولێرەوە بۆ کۆمپانیاکانی دیلیڤەری

سەڵاح