zagros news agency

کووەیت دوو کارمەندی باڵوێزخانەی ئێرانی دەرکرد

حکوومەتی کووەیت دوو کارمەندی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک “کەسی گومان‌لێکراو” ناساند و داوای لێ کردن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا خاکی ئەو وڵاتە جێ بهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی کووەیت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند حامید حەمید یەعقووبیفەر، کارداری باڵوێزخانەی ئێرانیان لە کووەیت بانگهێشت کردووە و یاداشتێکی ناڕەزایەتیی فەرمییان ڕادەست کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەم یاداشتە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر “بەردەوامیی هێرشەکانی ئێران” بووە و بڕیاری حکوومەتی کووەیتی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی باڵوێزخانەی ئێران بە تاران ڕاگەیاندووە. بڕیاری دەرکردنی ئەو دوو کارمەندە چەند کاتژمێرێک دوای هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر کووەیت درا.
کووەیت گوت لە هێرشی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری کووەیت، لانی کەم ٦٣ کەس لە کارمەندانی فڕۆکەخانە و گەشتیاران بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەست دا. پێشتر وەزارەتی بەرگریی کووەیت ڕایگەیاندبوو ١٣ مووشەک و ١٧ درۆنی ئێرانییان لە ئاسماندا تێک شکاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخەکانی نەوت ڕوویان لە پاشەکشە کردەوە

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئازه‌ربايجان تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك ده‌كه‌ن

یاسین