zagros news agency

Elon Mask بەنیازە ئەپێک بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بخاتە بازاڕەوە

ئیلۆن ماسک وتی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای (X) بەنیازە ئەپێک بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بخاتە بازاڕەوە کە تێیدا ڤیدیۆی درێژ لە پلاتفۆرمەکەوە پەخشبکرێت ئیلۆن ماسک رایگەیاند کە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا ڤیدیۆی درێژخایەن لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بەردەست دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی گۆڤاری (Fortune) بڵاویکردەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) پلانی هەیە هەفتەی داهاتوو ئەپێکی تەلەفزیۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ئەمازۆن و سامسۆنگ بخاتە بازاڕەوە. سەرچاوەیەک بە دەزگاکەی ڕاگەیاندووە، ئەپی تەلەفزیۆنی “هاوشێوە”ی ئەپی تەلەفزیۆنی (Youtube) دەردەکەوێت ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ماسک دەیەوێت ئەپی (X) ڕکابەری پلاتفۆرمی ڤیدیۆیی (Google) بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ چیپی کۆمپانیای Nvidia بۆ ولاتی چین رادەگرێت

یاسین

OpenAi ژیری دەستکرد بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دابین دەکات

یاسین

کۆمپانیای xAI بەشێک لە کارمەندانی دوورخستەوە

سەڵاح