zagros news agency

‎ئێران : لە هەناردەکردنی گاز بۆ عێراق و تورکیا بەردەوام ‎دەبین٠

ZNA- هەولێر

بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران دەڵێت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنەکانیان هەناردەکردنی گازی ئەم وڵاتە بۆ عێراق و تورکیا بەردەوامە.

“سەعید تەوەکولی” بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای گازی ئێران، پێشتر گوتبووی، ئێستا یەدەکی گازی وڵاتەکەی لە کەمترین ئاست دایە و بەهۆی بەردەوامیی دابەزینی پلەکانی گەرماوە دۆخی کورتهێنانی گاز خراپتر دەبێت.

تەوەکولی دەشڵێت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٨٦٢ ملیۆن مەتری سێجا گازیان بۆ تۆڕی گازی ماڵان دابین کردووە و پێشبینییش دەکات حەفتەی داهاتوو بەهۆی شەپۆلی سەرماوە بەکارهێنانی گاز لە ماڵان زیاتر بێت.

ئاماژەی بەوەش داوە ١١٨ ملیۆن مەتری سێجا غازیان بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین کردووە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی شەپۆلی سەرما و زیادبوونی بەکارهێنانی غاز و کارەباوە، قوتابخانەکان و بەشێک لە فەرمانگە حکوومییەکانی ئەو وڵاتە داخراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەمیس خەنجەر: كشانەوەی پارتی لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

سەڵاح