zagros news agency

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە میانەی یەکەم مەشقەکانی تیپەکە دوای پشووی جەژنی کریسمس،یەمال پشکنینی گشتگیری بۆ ئەنجامدرا، بۆ هەڵسەنگاندنی پەرەسەندنی پێکانەکەی پاژنەی ڕاستی، کە لە 15ی کانوونی دووەمدا تووشی بوو، لە کاتی یارییەکانی لیگانێسدا یاری.
ئەنجامەکانی یەمال زۆر ئەرێنی بوون، بەو پێیەی پاژنەی پێی بەتەواوی جێگیر بوو، بەم نزیکانە یاریزانەکە لە نێو یاریگادا دەست بە مەشق و ڕاهێنانەکان دەکات، ئامانجی سەرەکیش پێش جامی سوپەری ئیسپانیا بە تەواوی چاکببێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە و پزیشکەکان زۆر گەشبینن، فلیکیان لەوە ئاگادارکردووەتەوە، چونکە هیوادارە لە یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە ٨ی مانگی یەکدا پشت بە ئەستێرە کەتەلۆنییەکە ببەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌سه‌ر رووداوێكی كوشتن له‌ پیرمام، پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

ئەمەریکا هاوکارییە داراییەکانی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق کەمدەکاتەوە

سەڵاح

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشت و دابەش دەکرێت

یاسین