ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له چه‌ندین سەرچاوەوە ئەوە راگەیاندراوە، پەكەكە بازگەی لە سنووری پێنجوێن داناوە و لەو بازگانەدا پارە لە خەڵك دەسەنن.
سه‌گڤان سندی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: “داواكارم له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به نووسراوی فه‌رمییش ئاگاداری ده‌كه‌ینه‌وه، كه مادام پاسه‌وانی سنوور له‌و ناوچانه هه‌یه، یه‌كلایی بكرێته‌وه كه بازگه‌ی په‌كه‌كه له‌و سنوورانه چی ده‌كه‌ن و چۆن ده‌توانن پاره‌ی گومرگ له خه‌ڵك وه‌ربگرن و پاره و سه‌رانه له كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی سنوور وه‌ربگرن؟”
جەختیشی كردەوە كە “هەندێك زانیاری باس لەوە دەكەن، به‌شێك له فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه‌كانی په‌كه‌كه له پێنجوێن، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره بۆ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستانیش.”
ئه‌وه‌شی خسته روو: “ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌په‌له ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكات و جگه له بازگه‌ی حكوومی، هیچ بازگه‌یه‌كی دیكه نه‌بێت.”
ئەمە لە كاتێكدایە، كە جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆر بازگە و دەروازەی فەرمی و نێودەوڵەتی لە ناوچە سنوورییەكانی دەڤەری سلێمانی هەن، هاوكات ژمارەیەكی زۆری بازگەی لاوەكییش هەن كە لە لایەن بەرپرسانی یەكێتی و كەسانی سەر بەو حزبەوە قاچاخچێتییان تێدا دەكرێت.