zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما جێگیر دەبن

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی 17-07-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما جێگیر بن و نزیک ببنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەر ئاستی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-25) کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، وە مەودای بینین لە نێوان (7-9) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
​سلێمانی: ئەمڕۆ 39 | سبەی 39
​دهۆک: ئەمڕۆ 40 | سبەی 41
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
​گەرمیان: ئەمڕۆ 45 | سبەی 44
​زاخۆ: ئەمڕۆ 41 | سبەی 41
​سۆران: ئەمڕۆ 39 | سبەی 40
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
​پیرمام: ئەمڕۆ 38 | سبەی 39
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 31 | سبەی 32

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکێش سەیرانی : توجاران ژوی کاری نارەڤم یێ خزمەتا گەنجی بکەت

سەڵاح

لەسەرتاسەری جیهان کێشی ئەلیکترۆنی دروست بوو

سەڵاح

شاندی هاوبەشی کوردی سەردانی دیمشق دەکات

سەڵاح