zagros news agency

گۆندۆگان: یاریزانە لاوەکەی بەرشەلۆنە تووشی شۆکی کردم

گۆندۆگان، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: “سەیری دوایین کلاسیکۆم کرد، بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 0-4 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، یەکێکە لە گرنگترین یارییەکانی تۆپی پێ کە دەتوانرێت سەیری بکرێت و لە دوورەوە بەردەوام دەبم لە شوێنکەوتنی”.
سەبارەت بە پاو کۆپارسی یاریزانە لاوەکەش لەکۆمێنتێکدا دەڵێت: پێش یەکەم دەرکەوتنی بینیم مەشق و ڕاهێنان دەکات و دەمزانی بەهرەیەکی گەورەی هەیە و سەرم سوڕما، پێم وابوو تەمەنی ٢٠ یان ٢١ ساڵە، یاریدەدەرەکەی چاڤی پێی وتم کە تەمەنی تەنها ١٧ ساڵە و منیش تووشی شۆک بووم”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێموایە شتێکی زۆر تایبەت هەیە لە لا ماسیا. شێوازی گەشەکردنی ئەم منداڵانە و فێربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس بە دە یاریزانەوە خۆی لە شکست ڕزگارکرد

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە بارسای پێشەنگ نزیککردەوە

یاسین

فلیک هەواڵێکی ناخۆش رادەگەینێت

یاسین