جۆ ولسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە ھاوکاریکردنی دارایی گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران و ئاماژە بەوەش دەکات دۆناڵد ترامپی سهرۆکی داھاتووی ئەمریکا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.
ولسن کە نوێنەرایەتیی ویلایەتی کارۆلاینای باشوور دەکات لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویهتی: “حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە دابینکردنی ھاوکاریی دارایی بۆ میلیشیا بووکەڵەکانی رژێمی ئێران، لەنێویاندا فەیلەقی بەدر، کە هێرشیان کردووەتە سەر باڵوێزخانەکەمان و ھاووڵاتی ئەمریکییان کوشتووە كه به داخهوه رەوانەکردنی دۆلاری باجدەرانی ئهمریکی بۆ عێراق بەردەوامە و دەبێت ئەمریکا پێشەنگ بێت لە سیاسەتەکانمان، دۆناڵد ترەمپ ئەمە چاک دەکات.”
ئەم پۆستەی کۆنگرێسمانهكهی ئەمریکا لە کاتێکدایە لە سەرەتایی ئەم مانگەدا میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە كه دۆناڵد ترەمپ پەیامی بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە و ھۆشداریی داوەتێ حکوومەتەکەی لە گرووپە میلیشیاکان دوور بخاتەوە.