zagros news agency

به‌شدار بازیانی بۆ زاگرۆس: یەکخەرانی سوپای کوردستان ئەرکێکی مێژوییان لە ئەستۆدایە سەرکەوتنیان شانازیە

 

رۆژنامه‌نووسێكی دیار و چالاكی شاری سلێمانی كه‌ زیاتر كاری بنكوڵكاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات خۆشحاڵه‌ به‌یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌م هه‌نگاوه‌ زۆر گرنگه‌.

 

رۆژی دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە؛ رێوڕەسمی یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە دەستیپێکرد.رێوڕەسمەکە لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا هەنگاوە سەرەکی و کۆتاییەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خرایه‌روو.هەر لەبارەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، 10ـی ئەم مانگە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتەکەی راگەیاند و ئاشکراشی کرد تەواوی هێزەکانی یەکەی 70 و 80 لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، (لیوا و فیرقە و فەرماندەیی دەڤەر) رێکخراونەتەوە.

 

 

له‌م باره‌وه‌ به‌شدار بازیانی، بۆ زاگرۆس، گوتی: “سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان؛ئەمە تاکە ئاواتی هەموو تاکێکی کوردە و بێگومان هەنگاوی سەرەتا ئەگەر کەموکوڕیشی هەبێت هەر گەورەیە، دروستکردنی سوپایەکی نیشتیمانی دوور لە ئایدیای ئەم حزب و ئەو حزب کە تەنها ئامانجی پاراستنی کورد و کوردستانە پیرۆزترین هەنگاوە.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هەموو کوردێک لە هەرچوار پارچە و تەواوی دونیا خەون بە کوردستانێکی سەربەخۆ و بونی هێز و سوپایەکی نیشتیمانی دەبینێت یەکخەرانی سوپای کوردستان ئەرکێکی مێژوییان لە ئەستۆدایە سەرکەوتنیان شانازیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی هەرێم ده‌ستخۆشی له‌ ئیداره‌ی زاخۆ دەكات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ڕێگری لەوانە دەکەین کە دەیانەوێت پڕۆسەی ئاشتی تێک بدەن

یاسین