یانەی مانچستەر سیتی ئۆفەرێکی فەرمی نارد بۆ گواستنەوەی عومەر مارمووشی میسری، ئەستێرەی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی “X” نووسیویەتی: “مانچستەر سیتی پێشتر ئۆفەری فەرمی خۆی بۆ گواستنەوەی عومەر مارمووش ناردووە”.