zagros news agency

هانسی فلیک: لامین یاماڵ لەگەڵ تیپەکە گەشت دەکات و ئامادەیە بۆ ڤالانسیا

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤالانسیا  هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی دۆخی تیپەکەیەوە خستەڕوو. سەبارەت بە لامین یاماڵ ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکرد کە ناوبراو بە تەنها و لە هۆڵی وەرزشی کۆتا ڕاهێنانی ئەنجامداوە بەهۆی ئەوەی هەستی بە هەندێک ئازار کردبوو، بەڵام لەگەڵ تیپەکەدا گەشت دەکات و ئەگەری زۆرە بەشداری یارییەکە بکات.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، فلیک باسی لە سیستەمی دیاریکردنی کاپتنەکانی یانەکەی کرد و ڕایگەیاند کە خۆی و ستافی ڕاهێنەرایەتی بەشدارییان لەم پرۆسەیەدا کردووە؛ سەرەتا دوو کاپتنی وەک رافینیا و پێدرییان دیاریکردوە، پاشان لەسەر ناوەکانی ئێریک گارسیا و فرینکی دی یۆنگ و لامین یاماڵیش یەکلابوونەتەوە. سەبارەت بە ڕکابەرەکانیش، ئاماژەی بەوەدا کە ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و هەلی زۆری دروستکرد، بەڵام تۆپی پێ هەمیشە بەو شێوەیە نییە کە مرۆڤ چاوەڕێی دەکات.

فلیک جەخت کردەوە کە پێویستە ئەوان تەنها سەرنجیان لەسەر خۆیان و شێوازی یارییکردنی خۆیان بێت بە ڕێژەی لەسەدا سەد، و هۆشداری دا کە یارییەکەیان بەرامبەر ڤالانسیا قورسە و کەشوهەواکەی گەرم دەبێت، بەڵام ئەمە نابنە بیانوو بۆیان. هەروەها دڵخۆشی خۆی بە ئاستی گابرێل جیسۆس دەربڕی و ڕایگەیاند کە چێژێکی زۆری لە ڕاهێنانەکانی وەرگرتووە، و سەرەڕای ئەوەی هێشتا بە تەواوی ئامادە نییە، بەڵام دەتوانێت بۆ چەند خولەکێک یاریی بکات چونکە یاریزانێکی ئارامە لەبەردەم گۆڵدا و حەز بە شێوازی یارییکردنی دەکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە کە ئێستا پێکهاتەیەکی نایابیان هەیە، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا گرنگە تەنها بردنەوەیە لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوەکان بۆ یانەکە، و لە کۆتایی وەرزدا دەتوانن بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە ئایا ئەم تیپە باشترە لە ساڵانی ڕابردوو یان نا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بە سەرکەوتن کۆتایی بەم وەرزە هێنا

یاسین

لینگارد سورە لەسەر بریارەکەی 

ahamd.luqman

بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا مشتومڕی یاریگا دەکەوێتە نێوانیان

یاسین