zagros news agency

وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە

 

وەزارەتی کارەبا ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو، لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممەوە، 08-01-2025، پەستانی غاز بۆ ویستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا “کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کرد و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.”

دوێنێ هەینی، 17-01-2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوبەشانی کارەبای ئاگادار کردبووەوە “لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە. هەروەها بەهۆی هەندێک گرفتی تەکنیکییەوە کارەکان دواکەوتووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ حاجییەكەی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە بەخاك دەسپێردرێت

سەڵاح

لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژە جێبەجێ كراون

سەڵاح

تورکیا سزاکانی سەر ئێرانی جێبەجێ کرد

سەڵاح