ئامادەکارییەکانی پێش وەختە بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی “The Batman” بەهۆی سەرقاڵبوونی مات ڕیڤزی دەرهێنەر بە باری خێزانییەوە وەستا.
کۆمپانیاکانی وارنەر برۆس و دی سی ستۆدیۆ لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕیڤز دەربڕی و ڕایانگەیاند، کارکردن لەسەر فیلمەکە لە ماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکاتەوە.
ئەم وەستانە دوای چەندین گۆڕانکاری لە خشتەی کارکردن و کاتی پەخشکردنی فیلمەکەدا دێت چونکە سەرەتا بڕیاربوو لە 2ی تشرینی یەکەمی 2026 لە سینەماکان پەخش بکرێت بەڵام دواخرا بۆ تشرینی یەکەمی 2027 و دواتریش ڕاگەیەندرا کە وادەی کۆتایی پەخشکردنی دەبێتە 18ی شوباتی 2028.
ڕۆبەرت پاتینسۆن جارێکی دیکە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و ئۆز کۆب لەگەڵ ئەکتەرانی دیکەی بەشی یەکەم بەشدار دەبن. هەروەها ئەکتەرانی نوێ وەک سکارلێت جۆهانسۆن و سێباستیان ستان پەیوەندییان بە ستافەکەوە کردووە.
مات ڕیڤز جگە لە دەرهێنان، لەگەڵ ماتسۆن تۆملین بەردەوامن لە نووسینی سیناریۆکە.

