ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سێ قوتابخانه‌ی 18 پۆلی له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێن

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ جێبەجیکردنی فەرمان و راسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ، بۆ فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی بە گەڕەکەکانی( ڕۆشنبیری )و( زاگرۆس) و( گوڵانی نوێ لە بنەسڵاوە)، لەگەڵ ڕاوێژکاری وەزارەت و بەرێوەبەرانی گشتیی بیناسازیی وپەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەندازەی قوتابخانەکان لە دیوانی پارێزگای هەولێر، سەردانی پرۆژەی دروستکردنی سێ باڵەخانەی پەروەردەیمان کرد.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پڕۆژه‌كان بریتین لە سێ قوتابخانەی 18 پۆلی نوێ، وا بریارە تا 10ی5ی2024 ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە بکرێن و دەخرێنە خزمەتی مامۆستایان و قوتابیانی ئەو گەڕەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ڕووسیا کرد

یاسین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە

یاسین

رزگار سارتكەیی : ئەوەی لە سلێمانی هەیە حزبڕانیە نەك حكومرانی

گوران