zagros news agency

لیژنەیەکی کشتوکاڵی پشکنینی کۆتایی بۆ پرۆژەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمەشامی لە گوندی منارە ئەنجام دەدات

 

بە مەبەستی بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان، لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ و نوێنەری کشتوکاڵی ناوچەکە، پشکنینی کۆتاییان بۆ پرۆژەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمەشامی لە گوندی منارە ئەنجام دا.
لە سەردانەکەدا، لێژنەی ناوبراو لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوش و چۆنیەتیی کارکردنی پڕۆژەکە بوون، و ڕێنمایی پێویستیان پێشکەش بە خاوەنی پڕۆژەکە کرد بۆ ئەوەی بە تەواوی پابەندی یاسا و ڕێنماییە فەرمییەکان بن لە پرۆسەی بەڕێوەبردن و کارکردنی کارگەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

سەڵاح

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

یاسین

داوای زوو پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت ده‌كرێت

سەڵاح