بهپێی زانیارییهكان کۆمەڵێک کەسی نەناسراو، کردەوەیەکی قێزەونیان لە بەغدا ئەنجام دا، بە سووتاندنی هاووڵاتیەک بە ناوی (ئەبوو وەسام) بە بەنزین لەناو دوکانەکەی خۆیدا، ئەو ڕووداوەش شەپۆلێکی تووڕەیی و ناڕەزایەتی لەناو کۆمەڵگا و میدیادا دروست کردووە.
بەپێی ئەوەی رۆژنامەی (ئەلزەمان)ی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ڕووداوە لەم رۆژانە و لە ڕۆژی ڕووناکدا ڕووی داوە، كە ئەوە نیشانەی زیادبوونی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و بڵاوبوونەوەی باندە تاوانکارییە ڕێکخراوەکانە لە شارە عێراقییەکاندا.
چالاکوانان ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی لەبەرامبەر زیادبوونی ئاژاوە و ئاڵۆزی و ناسەقامگیریی ئەمنی و ئاسایش و نەبوونی دادپەروەری له عێراق، هاووڵاتییهكی عێراقی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (ئێكس) نووسیویەتی: “چۆن دەکرێت ژیان لە وڵاتێکدا بەردەوام بێت، کە خەڵکی تێیدا لە ڕۆژی ڕووناک بە بەنزین دەسووتێنرێن؟ بابەتی ئاسایش دەبێت لەسەرووی هەموو شتێکەوە بێت!”
هەندێکی دیکە ئەم ڕووداوەیان بە نیشانەی لاوازیی دۆخی ئاسایش و کۆمەڵایەتی زانی، داوایان لە حکوومەتی عێراق کرد هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو، کە باج سەندن وەک ئامرازێک بەکار دەهێنرێت بۆ پارەدارکردنی چالاکییە تاوانکارییەکان.