ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فازڵ میرانی: لە هەموو شتێك گرنگتر یەكڕاییە، بەبێ یەكڕایی نابین بە هیچ

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند یەكڕایی ئێمە لە كوردستان لە هەموو شتێك گرنگترە، ئاماژەی بەوەش كرد خەڵكانێك خۆیان پێ مرۆڤە، بەڵام نامرۆڤانە دژی مافەكانی ئێمەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29/1/2025، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی، ڕایگەیاند:  ئەم ڕێبازە بەردەوامە، تا ئەم میللەتە بێبەش بێ لە مافە نەتەوەییەكان، چونكە مافی نەتەوەیی و دەوڵەتبوونیان پێ تاوانە، بەڵام ئەگەر مرۆڤانە بیر بكەنەوە، ئەمە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤایەتیدایە و ناكرێ لە وڵاتی مرۆڤایەتیدا، هەندێ مرۆڤ خۆشگوزەرانی بژین و خاوەن وڵات و پاسپۆرت بن، هەندێكی تر لە هەمان شوێن بێبەش بن و مافیان لێ قەدەغە بێ و لەسەریشی سزا بدرێن.

گوتیشی: ئێمەی كوردستانی بە گشتی  و كورد بە تایبەتی، لەو گەلانەین كە لە چاوی ئەو نامرۆڤانەی خۆیان بە مرۆڤ دەزانن، بە نامرۆڤ دادەنرێین، ئەمە پرسێكە دەبێ لەسەری بووەستین، كە بۆچی بۆ ئەوان حەڵاڵە و بۆ ئێمە حەرامە. ئەمە ڕێبازێكە و گەورە و سەركردەكانمان دایانناوە و دەبێ فەلسەفەی ژیان و بیركردنەوە و خەباتی ئێمەش بێ، هەریەكەی بەپێی توانای خۆی، بەڵام هەر هەموومان ئەو چەندەی پێمان دەكرێ، هەوڵی بۆ بدەین.

فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەش كرد: میللەتی ئێمە لە حاڵەتێكی سەقامگیری و ئاشتی و ئاوەدانییە، بە ڕەهایی ناڵێم، چونكە مافی ئێمە زیاترە، بەڵام ئەمڕۆ لێرەین و دەبێ بۆ سبەینێیەكی باشتر هەوڵ بدەین.

فازڵ میرانی گوتیشی: لە هەمووی گرنگتر یەكڕایی و یەكڕێگەیی بگرین، لەپێناو بەرژەوەندییەكانی كوردستان و ئەو خەڵكەی لە كوردستاندا دەژی.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

یاسین

حەیدەر سەلامی: ملکەچنەبوونی میلیشیاکان، وڵات دەکێشێتە ناو شەڕ و ململانێکان

سەڵاح

ئوستراڵیا: ئەگەر ئیسرائیل ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت ئەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات

یاسین