zagros news agency

ترەمپ : هەزار مووشەک ئامادەکراون ئاراستەیی ئێران بکرێن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند؛ هەزار مووشەکی ئەمریکی ئاراستەی ئێران دەکەین و لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ تەقاندن، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، هەزاران مووشەکی دیکەش ئامادە کراون بۆ ئەوەی دەستبەجێ بەکاربهێنرێن ئەگەر حکوومەتی ئێران هەوڵی جێبەجێکردنی هەر هەڕەشەیەک بدات بۆ تیرۆرکردنی ئەو.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، فەرمانی پێویست بە سوپای وڵاتەکەی دراوە و هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ئەوەی لە ماوەی یەک ساڵدا، کە قابیلی درێژکردنەوەیە، هەموو ناوچەکانی ئێران بە تەواوەتی خاپوور و وێران بکەن ئەگەر تاران هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت.

ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، دەستەواژەی سوپاس بۆ خودای بەکارهێناوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەیی و توانای هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێک لەناو گرتووخانەدا دەدات

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌كات

یاسین

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

یاسین