zagros news agency

ماریان فیسفول لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

گۆرانیبێژی پۆپی بەریتانی، ماریان فیسفول، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەو هونەرمەندە لە لەندەن ماڵئاوایی لە ژیانکرد و هەواڵەکە لەلایەن کۆمپانیای تایبەت بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی بڵاوکرایەوە.

ئەو هونەرمەندە تێکستی بەشێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی خۆی نووسیوە.

“As Tears Go By” یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانییەتی و هۆکاری بەناوبانگبوونی بووە لە 1964.

ئەو گۆرانیبێژە بەهۆی ئالوودەبوونی بە ماددەی هۆشبەر لە شەستەکانی سەدەی رابردوو و لەبابردنی منداڵ، مەترسی زۆری لەسەر ژیانی خۆی و هونەرەکەی دروستکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی نوێی سپایدەرمان ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار دەکات

ART

وەرزی چوارەمی پارێزەرەکەی لینکۆڵن لە شوباتی ٢٠٢٦ پەخش دەکرێت

ART

زنجیرە نوێیەکەی “Game of Thrones” لە بەرلین نمایش کرا

ART