zagros news agency

سەلمە حایک پەردە لەسەر پەیوەندیی لەگەڵ ئەنجلینا جۆلی لادەدات

ئەکتەری مەکسیکی، سەلمە حایک باسی لە سروشتی پەیوەندییە بەهێز و تایبەتەکەی لەگەڵ ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی ئەنجلینا جۆلی کرد لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی نوێیان بە ناوی “Without Blood”.

حایک تەمەن (٦٠ ساڵ) کە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا لەگەڵ دیمیان بەشیر دەگێڕێت، ئاشکرای کرد، پشت پەردەی وێنەگرتنی فیلمەکە پڕ بووە لە گفتوگۆی کراوە، گریان، پێکەنین و تەنانەت هەندێک جار هاوارکردن بەسەر یەکتردا بەهۆی جۆش و خڕۆشی زۆریان بۆ کارەکە.

سەلمە حایک ئاماژەی بەوەد، گفتوگۆکانی لەگەڵ جۆلی (تەمەن ٥١ ساڵ) زۆر خۆڕسک و خۆش بوون. حایک وتی: «کاتێک هەست دەکەیت کەسێک بە قووڵی لێت تێدەگات، ئەوا ڕووبەرێکی تەواوت پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بە سروشتی خۆت ڕەفتار بکەیت و بێ هیچ کۆتوبەندێک دەربڕین لە خۆت بکەیت”.

ئەم کارە دووەم ئەزموونی هاوبەشی ئەم دوو ئەستێرەیە دوای ئەوەی لە ۲۰۲۱ لە فیلمی سینەمایی “Eternals”ی کۆمپانیای مارڤڵ بەیەکەوە بەشداربوون.

فیلمی نوێی “Without Blood” لە دەرهێنان و نووسینی ئەنجلینا جۆلییە و وەرگیراوە لە ڕۆمانێکی نووسەری ئیتالی ئەلیساندڕۆ باریکۆ کە لە ۲۰۰۲ بڵاوکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر ئانیستن لە زنجیرەیەکی نوێی تەلەڤزیۆنی رۆڵدەگێڕێت

ART

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

سەڵاح